كوردی
Sorah Al-Ahzab ( The Combined Forces )
Verses Number 73
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ اتَّقِ اللَّهَ وَلا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَالْمُنَافِقِينَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا
↓

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌خوا بترسه‌و به‌رده‌وام به‌له‌سه‌ر ته‌قواو پارێزکاری، هه‌رگیز ملکه‌چی بێ باوه‌ڕان و دوورووه‌کان مه‌به (که‌ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ڕاست وێڵت بکه‌ن، چونکه) به‌ڕاستی خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.
به‌ڵکو ته‌نها شوێنی ئه‌و (ڕێنموونییانه) بکه‌وه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌نیگا بۆت ڕه‌وانه‌ده‌کرێت، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه ئاگاداره به‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پشت به‌خوا ببه‌سته، ته‌نها خوا به‌سه که پشتیوان و یاریده‌ده‌ر بێت.
مَّا جَعَلَ اللَّهُ لِرَجُلٍ مِّن قَلْبَيْنِ فِي جَوْفِهِ وَمَا جَعَلَ أَزْوَاجَكُمُ الَّلائِي تُظَاهِرُونَ مِنْهُنَّ أُمَّهَاتِكُمْ وَمَا جَعَلَ أَدْعِيَاءَكُمْ أَبْنَاءَكُمْ ذَلِكُمْ قَوْلُكُم بِأَفْوَاهِكُمْ وَاللَّهُ يَقُولُ الْحَقَّ وَهُوَ يَهْدِي السَّبِيلَ
↓

خوا دوو دڵی دروست نه‌کردووه له ده‌روونی هیچ که‌سێکدا (دوو بیروباوه‌ڕ جێی نابێته‌وه)، که‌واته هاوسه‌رانیشتان که به‌ده‌م پێیان ده‌ڵێن: (ئێوه له‌جێی دایکمانن) به‌و قسه‌یه نابنه دایکتان، ئه‌وانه‌ش به کوڕی خۆتانی ده‌زانن (له کاتێکدا ڕاستیه‌که‌ی وا نیه)، خوا حه‌ق وێژه‌و هه‌ر ئه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست، نیشانی (به‌نده‌کانی) ده‌دات.
ادْعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِندَ اللَّهِ فَإِن لَّمْ تَعْلَمُوا آبَاءَهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ وَمَوَالِيكُمْ وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُم بِهِ وَلَكِن مَّا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا
↓

ئه‌و کوڕانه به‌ناوی باوکی خۆیانه‌وه ناویان به‌رن و بانگیان بکه‌ن، ئه‌وه په‌سه‌نده لای خوا، ئه‌گه‌ر باوکیانتان نه‌ده‌ناسی، خۆ برای دینیتانن، سه‌ربه ئێوه‌ن و له ئێوه‌ن (ئه‌گه‌ر دوور له‌سووکایه‌تی) هه‌ڵه‌یه‌کتان کرد ئه‌وه قه‌یناکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دڵتاندا، نیه‌تێکی ناپاک هه‌بێت بۆ سووکایه‌تی پێکردنیان ئه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی ده‌بێت، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خوا لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه (له‌هه‌ڵه‌کانتان ده‌بوورێت، ئه‌گه‌ر لێی په‌شیمان بنه‌وه).
النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ وَأُوْلُوا الأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُهَاجِرِينَ إِلاَّ أَن تَفْعَلُوا إِلَى أَوْلِيَائِكُم مَّعْرُوفًا كَانَ ذَلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا
↓

پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نزیکتره به‌ئیمانداران له‌خودی خۆیان (واته‌ده‌بێت له‌خۆیان زیاتر خۆشیان بوێت و فه‌رمانه‌کانی له‌سه‌رو فه‌رمان و داخوازی خۆیانه‌وه‌بێت) خێزانه‌کانیشی دایکیانن (دایکی ئیماندارانن، دایکی مه‌عنه‌ویانن) خزمانیش هه‌ندێکیان له‌هه‌ندێکی تریان له‌پێشترن، له‌ققورئانی خوادا، له‌ئیمانداران و کۆچبه‌ران، مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دۆستان و خزامان و ئاشنایانی خۆتان کارێکی چاك ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌و چاکه‌یه‌تان له‌نامه‌ی کرده‌وه‌کانتاندا بۆتان تۆمار کراوه.
وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ النَّبِيِّينَ مِيثَاقَهُمْ وَمِنكَ وَمِن نُّوحٍ وَإِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَاقًا غَلِيظًا
↓

(بیریان بخه‌ره‌وه که ئێمه) په‌یمانمان له‌پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه په‌یمانی یه‌کتاپه‌ره‌ستی، په‌یمانی گه‌یاندنی بانگه‌وازی خوا، به‌تایبه‌ت تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه‌وسلم) و له‌نوح و ئیبراهیم و مو‌سا و عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، بێگومان په‌یمانێکی به‌هێز و بته‌ومان لێ وه‌رگرتن...
تا له‌ڕۆژی قیامه‌تدا، خوا پرسیار بکات له‌ڕاستگۆیان ده‌رباره‌ی ڕاستیه‌که‌یان (واته له پێغه‌به‌ران ده‌رباره‌ی گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یان)، بۆ کافرانیش سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی به‌ئێشی ئاماده‌کردووه.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَاءَتْكُمْ جُنُودٌ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا وَجُنُودًا لَّمْ تَرَوْهَا وَكَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا
↓

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه یادی نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان (مه‌به‌ست جه‌نگی خه‌نده‌قه که خوای گه‌وره فریای ئیمانداران که‌وت)، کاتێك سه‌ربازانی کوفر هاتنه سه‌رتان ئێمه‌ش ڕه‌شه‌بایه‌کی به‌هێز و سه‌ربازانێکمان نارده‌سه‌ریان که نه‌تانده‌بینین، خوای گه‌وره‌بینا بوو به‌هه‌وڵ و کۆششتان (چۆن پاسه‌وانیتان ده‌کرد، چۆن ئه‌و چاڵه‌قووڵ و درێژه‌تان هه‌ڵکه‌ند هتد).
إِذْ جَاؤُوكُم مِّن فَوْقِكُمْ وَمِنْ أَسْفَلَ مِنكُمْ وَإِذْ زَاغَتْ الأَبْصَارُ وَبَلَغَتِ الْقُلُوبُ الْحَنَاجِرَ وَتَظُنُّونَ بِاللَّهِ الظُّنُونَا
↓

کاتێکیش دوژمنان له‌سه‌رو خوارتانه‌وه هاتنه سه‌رتان، کاتێکیش چاوه‌کان ئه‌بله‌ق بوون، دڵه‌کان گه‌شتبوونه گه‌روو، گومانی جۆراو جۆرتان ده‌برد به‌به‌ڵێنه‌کانی خوای گه‌وره (به‌سه‌رکه‌وتنی ئیمانداران).
له‌وێدا ئیمانداران تاقی کرانه‌وه و تووشی ته‌نگانه و سه‌ختیه‌کی زۆر توند‌و به‌هێز بوون، تووشی دڵه‌له‌رزه‌یه‌کی زۆر سه‌خت کران.
وَإِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ مَّا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ إِلاَّ غُرُورًا
↓

کاتێکیش دووڕووه‌کان و ئه‌وانه‌ی دڵیان نه‌خۆشی گومانی تێدابوو ده‌یانوت به‌ڵێنی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ته‌نها بۆ خه‌ڵه‌تاندن بوو، هیچی تر نه‌بوو؟!
وَإِذْ قَالَت طَّائِفَةٌ مِّنْهُمْ يَا أَهْلَ يَثْرِبَ لا مُقَامَ لَكُمْ فَارْجِعُوا وَيَسْتَأْذِنُ فَرِيقٌ مِّنْهُمُ النَّبِيَّ يَقُولُونَ إِنَّ بُيُوتَنَا عَوْرَةٌ وَمَا هِيَ بِعَوْرَةٍ إِن يُرِيدُونَ إِلاَّ فِرَارًا
↓

کاتێكیش هه‌ندێك له دووڕووه‌کان وتیان: ئه‌ی خه‌ڵکی یثریب، ئه‌مه هیچ شوێنی ئێوه نییه، بگه‌ڕێنه‌وه ناوشار، ده‌سته‌یه‌کێش له‌وان مۆڵه‌تیان له‌پێغه‌مبه‌ر ده‌خواست و ده‌یانوت: ماڵه‌کانمان به‌ده‌ره‌وه‌یه (گوایه دوژمن به‌ئاسانی ده‌توانێت هه‌ڵکوتێته سه‌ری)، له‌ڕاستیدا وانییه، ماڵه‌کانیان به‌ده‌ره‌وه‌نین (دوژمن ناتوانێت زه‌فه‌ریان پێبه‌رێت)، ته‌نها ڕاکردنیان مه‌به‌سته‌و هیچی تر.
وَلَوْ دُخِلَتْ عَلَيْهِم مِّنْ أَقْطَارِهَا ثُمَّ سُئِلُوا الْفِتْنَةَ لَآتَوْهَا وَمَا تَلَبَّثُوا بِهَا إِلاَّ يَسِيرًا
↓

خۆ ئه‌گه‌ر له‌شکری دوژمنان له‌چوارلای یثریبه‌و ه‌بچونایه‌ته سه‌ریان، له‌وه‌و دوا داوای جه‌نگیان لێبکرایه دژی موسوڵمانان، ئه‌وه‌ده‌چوون به‌ده‌مییه‌وه، ته‌نها که‌مێك نه‌بێت وه‌ڵامه‌که‌یان دوانه‌ده‌خست.
وَلَقَدْ كَانُوا عَاهَدُوا اللَّهَ مِن قَبْلُ لا يُوَلُّونَ الأَدْبَارَ وَكَانَ عَهْدُ اللَّهِ مَسْؤُولا
↓

سوێند به‌خوا به‌ڕاستی زووتر ئه‌وانه په‌یمانیان به‌خوای گه‌وره دابوو پشت هه‌ڵنه‌که‌نن له‌کاتی به‌ره‌نگاری دوژمن‌دا، بێگومان به‌ڵێنێك به‌خوا درابێت لێی ده‌پرسرێته‌وه.
قُل لَّن يَنفَعَكُمُ الْفِرَارُ إِن فَرَرْتُم مِّنَ الْمَوْتِ أَوِ الْقَتْلِ وَإِذًا لّا تُمَتَّعُونَ إِلاَّ قَلِيلا
↓

پێیان بڵێ: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌رگیز ڕاکردن، سوودبه‌خش نابێت بۆتان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبێن له مردن، یان له‌کوشتن، ئه‌وسا ته‌نها که‌مێك نه‌بێت دواناخرێن و ڕابواردن و ژیانتان زۆر که‌مووکۆتایه.
قُلْ مَن ذَا الَّذِي يَعْصِمُكُم مِّنَ اللَّهِ إِنْ أَرَادَ بِكُمْ سُوءًا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ رَحْمَةً وَلا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلا نَصِيرًا
↓

پێیان بڵێ: کێ هه‌یه په‌ناتان بدات له‌خواو پتانپارێزێت له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر بییه‌وێت ناخۆشییه‌کتان بۆ پێش بهێنێت، یا خود کێ هه‌یه ده‌توانێت به‌ری میهره‌بانی و سۆزی بگرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌تی خۆیتان پێ ببه‌خشێت، ئه‌وکاته ئیتر ئه‌وانه جگه له خوا که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانیان لێ بکات و سه‌ریان بخات.
قَدْ يَعْلَمُ اللَّهُ الْمُعَوِّقِينَ مِنكُمْ وَالْقَائِلِينَ لإِخْوَانِهِمْ هَلُمَّ إِلَيْنَا وَلا يَأْتُونَ الْبَأْسَ إِلاَّ قَلِيلا
↓

به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که کۆسپ و ته‌گه‌ره درووست ده‌که‌ن له‌ئێوه، ئه‌وانه‌ی به براکانیان ده‌ڵێن وه‌رن بۆ لای ئێمه، (خۆتان بدزنه‌وه له سوپای ئیمانداران)، ئه‌وانه ته‌نها که‌م نه‌بێت خۆیان ناخه‌نه ناو تاڵوکه‌ی جه‌نگه‌وه.
أَشِحَّةً عَلَيْكُمْ فَإِذَا جَاءَ الْخَوْفُ رَأَيْتَهُمْ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ تَدُورُ أَعْيُنُهُمْ كَالَّذِي يُغْشَى عَلَيْهِ مِنَ الْمَوْتِ فَإِذَا ذَهَبَ الْخَوْفُ سَلَقُوكُم بِأَلْسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى الْخَيْرِ أُوْلَئِكَ لَمْ يُؤْمِنُوا فَأَحْبَطَ اللَّهُ أَعْمَالَهُمْ وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا
↓

به‌رامبه‌ر ئێوه ده‌ست نوقاوو بێ هیمه‌تن، جا کاتێك ترس وبیمی جه‌نگیان بۆ دێت ئه‌وه ده‌یانبینێت، ته‌ماشات ده‌که‌ن، چاوه‌کانیان ده‌سوڕێته‌وه و ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت وه‌ك که‌سێك له‌ترسی مه‌رگ بێ هۆشی به‌سه‌ردا هاتبێت، جا کاتێك ئه‌و ترس و بیمه نه‌ما، زمان درێژه‌کانیان ئازارتان ده‌دن به‌قسه‌ی ڕه‌ق و ناخۆش، له‌کاتێكدا ئه‌وان چاوبرسی و به‌هه‌ڵپه‌ن بۆ پاره، ئائه‌وانه باوه‌ڕیان نه‌هێناوه، به‌و هۆیه‌وه خوا کرده‌وه‌کانیان پووچ کردنه‌وه، ئه‌وکاره‌ش هه‌میشه بۆ خوا ئاسانه.
يَحْسَبُونَ الأَحْزَابَ لَمْ يَذْهَبُوا وَإِن يَأْتِ الأَحْزَابُ يَوَدُّوا لَوْ أَنَّهُم بَادُونَ فِي الأَعْرَابِ يَسْأَلُونَ عَنْ أَنبَائِكُمْ وَلَوْ كَانُوا فِيكُم مَّا قَاتَلُوا إِلاَّ قَلِيلا
↓

ئه‌وانه هێشتا واده‌زانن که له‌شکر و گرۆ و ده‌سته‌کان نه‌ڕۆیشتوون، ئه‌گه‌ر له‌شکری گرۆکان هات، ئاوات ده‌خوازن بریا له‌ناو عه‌ره‌به بیابان نشینه‌کاندا بوونایه‌و له‌وێوه‌هه‌واڵی ئێوه‌یان بپرسیایه!! خۆ ئه‌گه‌ر له‌ناو ئێوه‌دا بوونایه‌ته‌نها که‌م نه‌بێت جه‌نگیان نه‌ده‌کرد.
لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا
↓

سوێند به‌خوا به‌ڕاستی له‌پێغه‌مبه‌ری خوادا چاکترین نموونه‌ی ته‌واو ڕێك پێك ههیهتا چوی لێ بکه‌ن و شوێنی بکه‌ون، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوایان مه‌به‌سته، سه‌رفرازی قیامه‌ت ئاواتیانه، هه‌میشه و به‌رده‌وام یادی خوا به زۆری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زمانیان پاراوه به‌یادی ئه‌و.
وَلَمَّا رَأَى الْمُؤْمِنُونَ الأَحْزَابَ قَالُوا هَذَا مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَصَدَقَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَمَا زَادَهُمْ إِلاَّ إِيمَانًا وَتَسْلِيمًا
↓

کاتێك ئیمانداران ئه‌و هه‌موو ده‌سته و گرۆهانه‌یان بینی وتیان: ئه‌مه ئه‌وه‌یه که خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌ڵێنی پێداوین (که‌ئاوا دژایه‌تی ئایینه‌که‌ی ده‌کرێت و کافران ودووڕووه‌کان نه‌خشه‌و پیلان ده‌کێشن بۆ ڕیشه‌که‌ن کردنی)، دیاره که خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ڕاستیان فه‌رموو له‌پێش هاتنیدا، بێگومان ئه‌و دژایه‌تییه باوه‌ڕو ملکه‌چی نه‌بێت هیچی تری بۆ زیاد نه‌کردن (واته‌سوورتر بوون له‌سه‌ر ئیمان).
مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُم مَّن قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلا
↓

مه‌ردانێکی زۆر هه‌ن له‌ئیمانداران ئه‌و په‌یمانه‌ی داویانه به خوا، ڕاستیان کرد له‌سه‌ری ژیان و پابه‌ند بوون پێوه‌ی و لایان نه‌دا لێی، جا هه‌یانه په‌یمانه‌که‌ی جێبه‌جێ کرد و مرد له‌سه‌ری، هه‌شیانه چاوه‌ڕوانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕان و لاری ڕووی تێ نه‌کردوون.
لِيَجْزِيَ اللَّهُ الصَّادِقِينَ بِصِدْقِهِمْ وَيُعَذِّبَ الْمُنَافِقِينَ إِن شَاء أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا
↓

تا خوای گه‌وره پاداشتی ڕاسگۆیان به‌هۆی ڕاستیه‌که‌یان بداته‌وه، هه‌روه‌ها سزا‌و تۆڵه‌ی دووڕووه‌کانیش بدات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، یان تۆبه‌و په‌شیمانیان لێ وه‌رده‌گرێت، چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه.
وَرَدَّ اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِغَيْظِهِمْ لَمْ يَنَالُوا خَيْرًا وَكَفَى اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ الْقِتَالَ وَكَانَ اللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزًا
↓

خوا کافرانی تێكشکاند و گێڕانیه‌وه دواوه به‌خۆیان و کینه و بوغزیانه‌وه، هیچ جۆره خه‌یرێکیان ده‌ست نه‌که‌وت، هه‌ر خوا خۆی ئیماندارانی له‌جه‌نگ پاڕاست (هه‌ر خۆێشی به باو باران و له‌شکری تایبه‌تی کافرانی تێكشکان)، جا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا به‌هێزه‌و به‌ده‌سه‌ڵاته.
وَأَنزَلَ الَّذِينَ ظَاهَرُوهُم مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِن صَيَاصِيهِمْ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ فَرِيقًا تَقْتُلُونَ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقًا
↓

ئه‌وانه‌ی پشتگیری قوڕه‌یشیه‌کانیان کرد له‌خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کان، له‌جووه‌کانی (بنی قریزة) خوای گه‌وره له قڵاکانیان دایگرتن، ترس و بیمی فڕێدایه دڵیان، تا وایان لێهات، ده‌سته‌یه‌کتان کوشتن و ده‌سته‌یه‌کیشتان به‌دیل گرتن.
وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَارَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ وَأَرْضًا لَّمْ تَطَؤُوهَا وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرًا
↓

سه‌ره‌نجام هه‌رچی زه‌وی و زار‌و ماڵ و خانوو سامانێکیان هه‌بوو خوا به‌خشی به‌ئێوه، هه‌روه‌ها شوێنی تریش که‌هێشتا تا ئێستا پێیدا نه‌ڕۆشتوون، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خوا ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌ڕوات. (به‌پشتیوانی خوای گه‌وره ڕۆژێك دێت، پیلان گێڕان سه‌رشۆڕ و ڕیسوا ده‌کات وه هه‌رچی سامان و ماڵێك که به‌خیانه‌ت و فێڵ به‌ده‌ستیان هێناوه، ده‌درێته‌وه به‌خاوه‌نه‌کانی... جا ئه‌و ڕۆژه ئه‌م ئایه‌تانه‌ی سوره‌تی (أحزاب)21-27 ده‌ڵێی ئه‌و ساته‌هاتووه‌ته‌خواره‌وه).
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ إِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحًا جَمِيلا
↓

ئه‌پێغه‌مبه‌ر به‌هاوسه‌رانت بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ژیانی دونیا و ڕازاوه‌یه‌که‌یتان ده‌وێت، وه‌رن با هه‌ندێك شتومه‌ك و پاره و سامانتان پێ ببه‌خشم، له‌وه‌ودواش به جوانترین شێوه ده‌ست به‌ردارتان ببم.
وَإِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالدَّارَ الآخِرَةَ فَإِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَاتِ مِنكُنَّ أَجْرًا عَظِيمًا
↓

خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه خوا و پێغه‌مه‌ره‌که‌ی و پاداشتی ڕۆژی قیامه‌تان ده‌وێت، ئه‌وه دڵنیا بن که خوا بۆ چاکه‌کارانتان پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌ی ئاماده‌کردووه (پێغه‌مبه‌ر هه‌موو هاوسه‌رانی یه‌ك یه‌ك تاقی کرده‌وه هه‌موانیان خوا‌و پێغه‌مبه‌رو پاداشتی قیامه‌تیان هه‌ڵبژارد).
يَا نِسَاء النَّبِيِّ مَن يَأْتِ مِنكُنَّ بِفَاحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ يُضَاعَفْ لَهَا الْعَذَابُ ضِعْفَيْنِ وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا
↓

ئه‌ی هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر: هه‌رکه‌س له‌ئێوه به گوناهێکی گه‌وره‌ی ئاشکرا هه‌ستێت، ئه‌وه بابزانێت که دووبه‌رابه‌ر سزا ده‌درێت، ئه‌وه‌ش له‌لای خوا زۆر ئاسانه چونکه ئێوه قه‌درو ڕێزی تایبه‌تیتان هه‌یه.
وَمَن يَقْنُتْ مِنكُنَّ لِلَّهِ وَرَسُولِهِ وَتَعْمَلْ صَالِحًا نُّؤْتِهَا أَجْرَهَا مَرَّتَيْنِ وَأَعْتَدْنَا لَهَا رِزْقًا كَرِيمًا
↓

ئه‌وه‌شتان فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی خوا‌و پێغه‌مبه‌رکه‌ی بێت، کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌دوو جار پاداشتی ده‌ده‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ڕزق و ڕۆزیه‌کی به‌نرخ و پیرۆزمان بۆ ئاماده‌کردووه.
يَا نِسَاء النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِّنَ النِّسَاء إِنِ اتَّقَيْتُنَّ فَلا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلا مَّعْرُوفًا
↓

ئه‌ی ژنانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)، ئێوه وه‌ك هیچ ئافره‌تێکی تر نین، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی ترسی خوا له‌دڵ و ده‌رونتاندا قسه به‌ناسكی و شێوه‌یه‌ك مه‌که‌ن، نه‌وه‌کو ئه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشه بووروژێت و نیازی خراپ بکات، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش قسه‌ی چاك و به‌جێ بکه‌ن (که هیچ که‌س نه‌توانێت ڕخنه‌ی لێبگرێت).
وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الأُولَى وَأَقِمْنَ الصَّلاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا
↓

ئه‌ی هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) له‌ماڵه‌کانی خۆتاندا به‌سه‌نگینی و سه‌لاری بسره‌ون، زینه‌ت و جوانی خۆتان ده‌رمه‌خن وه‌کوو سه‌رده‌می نه‌فامی یه‌که‌م، نوێژه‌کانیشتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن (له‌ماڵ و سامان)، فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ته‌نها ده‌یه‌وێت هه‌موو ناپاکی و ناسازی و نادروستیه‌ك له ئێوه دوور بخاته‌وه ئه‌ی خاوخێزانی ماڵی پێغه‌مبه‌رو به‌ته‌واوی پاکتان بکاته‌وه (دوور له‌هه‌موو ناته‌واوی و قسه‌و قسه‌ڵۆکێك).
وَاذْكُرْنَ مَا يُتْلَى فِي بُيُوتِكُنَّ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ وَالْحِكْمَةِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ لَطِيفًا خَبِيرًا
↓

هه‌رچی له‌ماڵه‌کانتاندا ده‌خوێنرێته‌وه له‌قورئان و فه‌رمووده یادی بگرن و فه‌رامۆشی مه‌که‌ن و باسی بکه‌ن بۆ خه‌ڵکی، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌لوطف و وردبین و به‌ئاگایه (له هه‌ڵسوکه‌وتی به‌نده‌کانی).
إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا
↓

به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسوڵمان، پیاوان و ئافره‌تانی ئیمان دار، پیاوان و ئافره‌تانی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار، پیاوان و ئافره‌تانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافره‌تانی خۆگر، پیاوان و ئافره‌تانی له‌خوا ترس، پیاوان و ئافره‌تانی به‌خشه‌نده، پیاوان و ئافره‌تانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافره‌تانی داوێن پاك و ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر یادی خوا ده‌که‌ن، به‌خشین و لێ بورده‌یی و پاداشتی زۆر مه‌زن و بێ سنووریان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئاماده‌کراوه (هه‌ر که دنیایان به‌جێهێشت پێی شاد ده‌بن).
وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلالا مُّبِينًا
↓

بۆ هیچ پیاوێکی ئیماندار یان ژنێکی ئیماندار، نیه کاتێک که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بڕیاری شتێک بده‌ن ئه‌وان سه‌رپشک بن (له ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره، چونکه) ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بکات له فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئه‌وه ئیتر به ئاشکرا گومڕاو سه‌رلێشێواوه.
وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِي أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَاتَّقِ اللَّهَ وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ وَتَخْشَى النَّاسَ وَاللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَاهُ فَلَمَّا قَضَى زَيْدٌ مِّنْهَا وَطَرًا زَوَّجْنَاكَهَا لِكَيْ لا يَكُونَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌ فِي أَزْوَاجِ أَدْعِيَائِهِمْ إِذَا قَضَوْا مِنْهُنَّ وَطَرًا وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولا
↓

تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) کاتێ به‌و که‌سه‌ی که (زید) هو خوا نیعمه‌تی ئیمانی پێبه‌خشیوه، تۆش نیعمه‌تی ئازادیی و په‌روه‌رده‌ت له نزیکی خۆته‌وه پێداوه ده‌ڵێت: هاوسه‌ری خۆت بهێڵه‌ره‌وه لای خۆت که (زه‌ینه‌ب)ه، له خوا بترسه‌و (ته‌ڵاقی مه‌ده)، وه شتێک له دڵ و ده‌روونی خۆتدا ده‌شاریته‌وه که خوا ده‌یه‌وێت ئاشکرای بکات، له خه‌ڵکی ده‌ترسیت، (له‌به‌ر ئه‌وه) کاتێ که زه‌ید خواستی و بوو به هاوسه‌ری (پاشان ڕێک نه‌که‌وتن و جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق که‌وه‌ته نێوانیان)، ئێمه (زه‌ینه‌ب)مان له تۆ ماره‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ جێپێلێژبوون و دڵته‌نگییه‌ک بۆ ئیمانداران دروست نه‌بێت، له هێنانی هاوسه‌رانی به‌ناو کوڕیان کاتێک که پێشتر هاوسه‌رو حه‌ڵالیان بوون، فه‌رمانی خواش ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت.
مَّا كَانَ عَلَى النَّبِيِّ مِنْ حَرَجٍ فِيمَا فَرَضَ اللَّهُ لَهُ سُنَّةَ اللَّهِ فِي الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلُ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ قَدَرًا مَّقْدُورًا
↓

هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌ک له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر نیه له به‌رانبه‌ر کارێکه‌وه که خوا خستوویه‌ته سه‌رشانی، (وه ئه‌م جۆره گۆڕانکاریانه) به‌رنامه‌ی خوایه‌و له پێغه‌مبه‌ران و قه‌ومه پێشووه‌کانیشدا ڕوه‌یداوه (که عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕیان ڕاستکردووه‌ته‌وه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕامیاریه‌کانیشیان به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی خوا سازدراوه)، به‌رده‌وامیش فه‌رمانه‌کانی خوا به‌وردی و ڕێکوپێکی ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت.
الَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَالاتِ اللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُ وَلا يَخْشَوْنَ أَحَدًا إِلاَّ اللَّهَ وَكَفَى بِاللَّهِ حَسِيبًا
↓

ئه‌وانه‌ی که په‌یامه‌کانی خوا ده‌گه‌یه‌نن، وه له‌و ده‌ترسن و جگه له‌و له هێچ که‌سی تر ناترسن، خوا خۆی به‌سه که پاداشتی (چاکه‌کاران بداته‌وه‌و له بێ باوه‌ڕانیش بپرسێته‌وه).
مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا
↓

محمد وه‌نه‌بی باوکی هیچ که‌س له پیاوانتان بێت به‌ڵکو پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه زۆر زۆر یادی خوا بکه‌ن (هه‌میشه ناوی پیرۆزی ئه‌وتان له‌یاد بێ له دڵ و ده‌روونتانا جۆش بخواو بێته سه‌ر زارتان).
وه (ته‌سبیحات) و ستایشی بکه‌ن له به‌یانیان و ده‌مه‌و ئێواراندا.
هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا
↓

هه‌ر ئه‌و زاته خۆی (صلوات) و ڕه‌حمه‌تی خۆیتان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت، هه‌روه‌ها فریشته‌کانیشی (داوای لێخۆشبونتان بۆ ده‌که‌ن) بۆ ئه‌وه‌ی له تاریکستانه‌کان ده‌رتان بکات و ڕزگارتان بکات وه بتانخاته ناو نوورو ڕووناکی (دینداریه‌وه له دنیادا، وه به‌هه‌شتی به‌رینی له قیامه‌تدا، جا ئه‌و په‌روه‌ردگاره) هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بۆ ئیمانداران به‌ڕه‌حم و میهره‌بان و دلۆڤانه.
ئه‌و ڕۆژه‌ش که به‌دیداری شاد ده‌بن، به سه‌لام کردن پێشوازیتان لێ ده‌کات وه پاداشتی زۆر به‌نرخ و پیرۆزی بۆ ئاماده کردوون.
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه کردووه که شایه‌ت بیت (به‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلامه‌وه له په‌یامی خوات پێ ڕاگه‌یاندوون) وه مژده به‌خشیت (به ئیمانداران به‌وه‌ی که ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و به‌هه‌شتی به‌رین چاوه‌ڕێیانه) هو ترسێنه‌ریشیت (بێ باوه‌ڕان ده‌ترسێنیت له خه‌شم و قینی خوا‌و دۆزه‌خ).
هه‌روه‌ها بانگه‌واز ده‌که‌ی بۆلای خوا له‌سه‌ر مۆڵه‌تی ئه‌و، چرایه‌کی ڕووناکیشی (بۆ سه‌رجه‌م سه‌رگه‌ردانان).
(به‌رده‌وام) مژده بده به ئیمانداران، که له‌لایه‌ن خواوه ڕێز و قه‌درێکی زۆریان هه‌یه.
وَلا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَالْمُنَافِقِينَ وَدَعْ أَذَاهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلا
↓

ملکه‌چ و فه‌رمانداری کافر‌و دووڕووه‌کان مه‌به گوێ مه‌ده به‌و یازارو ناخۆشیانه‌ی (که پێشی ده‌هێنن بۆ خۆت و بانگه‌وازه‌که‌ت)، هه‌میشه پشت به‌خوا ببه‌سته، ته‌نها خواش به‌سه که پشتیوان و یاریده‌ده‌ربێت.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نَكَحْتُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍ تَعْتَدُّونَهَا فَمَتِّعُوهُنَّ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحًا جَمِيلا
↓

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌رئافره‌تانی ئیماندارانتان ماره‌کرد، له‌وه‌ودوا جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاقدانتان پێش ئه‌وه‌ی بچنه لایان، ئه‌وه هیچ (عـــدة)و ماوه‌یه‌کیان ناوێ تا حیسابی بۆ بکه‌ن و (ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی ناوێ بۆ ئه‌وه‌ی شوو بکات به یه‌کێکی تر)، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) هه‌ندێك دیاریان پێشکه‌ش بکه‌ن و به جوانی ده‌ستبه‌رداریان ببن.
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَحْلَلْنَا لَكَ أَزْوَاجَكَ الَّلاتِي آتَيْتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ مِمَّا أَفَاء اللَّهُ عَلَيْكَ وَبَنَاتِ عَمِّكَ وَبَنَاتِ عَمَّاتِكَ وَبَنَاتِ خَالِكَ وَبَنَاتِ خَالاتِكَ الَّلاتِي هَاجَرْنَ مَعَكَ وَامْرَأَةً مُّؤْمِنَةً إِن وَهَبَتْ نَفْسَهَا لِلنَّبِيِّ إِنْ أَرَادَ النَّبِيُّ أَن يَسْتَنكِحَهَا خَالِصَةً لَّكَ مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ قَدْ عَلِمْنَا مَا فَرَضْنَا عَلَيْهِمْ فِي أَزْوَاجِهِمْ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ لِكَيْلا يَكُونَ عَلَيْكَ حَرَجٌ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا
↓

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) ئێمه ئه‌و هاوسه‌رانه‌تمان بۆ حه‌ڵاڵ کردویت که ماره‌ییت پێ به‌خشیون، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که که‌نیزه‌کی تۆن و له جه‌نگدا به‌دیل گیراون (له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌نیزه‌ك دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سروشتی بووه، ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌جۆره‌ها شێوه هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه دیارده‌یه داوه)، هه‌روه‌ها کچه مامه‌کانت، کچه پووره‌کانت، کچه خاڵه‌کانت، کچی ئه‌و پوورانه‌ت که کۆچیان کرد له ته‌ک تۆدا، وه هه‌ر ئافره‌تێکی بڕوادار که ئه‌گه‌ر ویستی خۆی پێشکه‌شی پێغه‌مبه‌ر بکات، وه پێغه‌مبه‌ریش ویستی ماره‌ی بکات، که ئه‌مه‌یان تایبه‌تی تۆیه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم) نه‌ك ئیمانداران، ئێمه ڕێ و شوێنمان بۆ ئه‌وان (واته ئیمانداران) ڕوونکردۆته‌وه به‌رانبه‌ر هاوسه‌ران و که‌نیزه‌کانیان (ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه که:) هیچ دڵته‌نگی و غه‌مبارییه‌ك ڕووت تێ نه‌کات (وابزانی که تۆ له سنوور ده‌رچوویت به‌وه‌ی که له چوار هاوسه‌ر زیاترت هه‌یه) هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (بۆ ئیمانداران).
تُرْجِي مَن تَشَاء مِنْهُنَّ وَتُؤْوِي إِلَيْكَ مَن تَشَاء وَمَنِ ابْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلا جُنَاحَ عَلَيْكَ ذَلِكَ أَدْنَى أَن تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلا يَحْزَنَّ وَيَرْضَيْنَ بِمَا آتَيْتَهُنَّ كُلُّهُنَّ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَلِيمًا
↓

هه‌رکامێکیان لابخه‌یت (له هاوسه‌رانت) یا هه‌رکامێکیان نزیک بکه‌یته‌وه، یاخود ئه‌وه‌یان که بته‌وێت و ئه‌وه‌یان که وازت لێ هێنابێ، پێی گونهبار نابیت (چونکه تۆ سته‌مکار نیت) ئا به‌م شێوه‌یه (خوای میهره‌بان ئه‌م بارودۆخه خێزانییه‌ی پێغه‌مبه‌ر باس ده‌فه‌رموێت) تا (خێزانه‌کانت) دڵیان پێی ئارام بگرێت (چونکه ئه‌و هه‌موو ئه‌رکه‌ی که له‌سه‌ر شانی پێغه‌مبه‌ره، ئه‌وه ده‌خوازێت که جۆره سه‌ربه‌ستییه‌کی هه‌بێت)، هاوسه‌رانیش غه‌م و خه‌فه‌ت نه‌خۆن و (وابزانن که پێغه‌مبه‌ره لێیان زویره) وه هه‌مووان ڕازی بن به‌و بارودۆخه خێزانییه‌ی که بۆ پێغه‌مبه‌ر له‌بار و گونجاوه، خا خۆی ده‌زانێ که چی له دڵه‌کاندا حه‌شار داوه، بێگومان هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا زانا و دانایه.
لا يَحِلُّ لَكَ النِّسَاء مِن بَعْدُ وَلا أَن تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَاجٍ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ إِلاَّ مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَّقِيبًا
↓

له‌مه‌ودوا هێنانی ئافره‌تانی تر بۆ تۆ حه‌ڵاڵ نیه، یان واز هێنان له هه‌ندێکیان، تا هاوسه‌رانی تر بخه‌یته جێیان، هه‌رچه‌نده ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌ته‌وێ بیانخیته جێگه‌ی هاوسه‌رانت سه‌رسام بیت له ڕێك و پێکییان جگه که‌نیزه‌ك، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا چاودێری هه‌موو شتێك ده‌کات.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَدْخُلُوا بُيُوتَ النَّبِيِّ إِلاَّ أَن يُؤْذَنَ لَكُمْ إِلَى طَعَامٍ غَيْرَ نَاظِرِينَ إِنَاهُ وَلَكِنْ إِذَا دُعِيتُمْ فَادْخُلُوا فَإِذَا طَعِمْتُمْ فَانتَشِرُوا وَلا مُسْتَأْنِسِينَ لِحَدِيثٍ إِنَّ ذَلِكُمْ كَانَ يُؤْذِي النَّبِيَّ فَيَسْتَحْيِي مِنكُمْ وَاللَّهُ لا يَسْتَحْيِي مِنَ الْحَقِّ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاء حِجَابٍ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ وَمَا كَانَ لَكُمْ أَن تُؤْذُوا رَسُولَ اللَّهِ وَلا أَن تَنكِحُوا أَزْوَاجَهُ مِن بَعْدِهِ أَبَدًا إِنَّ ذَلِكُمْ كَانَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمًا
↓

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌چن بۆ سه‌ردانی ماڵه‌کان پێغه‌مبه‌ر مه‌گه‌ر مۆڵه‌تتان بدرێت و مۆڵه‌ت بخوازن، (ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت دران بۆ نانخواردنێك) چاوه‌ڕێی پێگه‌یشتنی مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر پێنه‌گه‌یشتبوو (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که زوو مه‌چن که هێشتا خواردنه‌که پێنه‌گه‌یشتووه)، به‌ڵام بانگ کران ئه‌وه بچنه ژووره‌وه، خۆتان به گفتوگۆوه سه‌رگه‌رم مه‌که‌ن، چونکه ئه‌و کاره‌تان پێغه‌مبه‌ر ئازار ده‌دات (هه‌رچه‌نده) شه‌رمتان لێده‌کات و (داوای چوونه ده‌ره‌وه‌تان لێ‌ناکات، بێگومان) خوا شه‌رم له (ڕاگه‌یاندنی) حه‌ق و دروستی ناکات خۆ ئه‌گه‌ر داوای شتێکی پێویستان (له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کرد) له پشتی په‌رده‌وه داوای لێبکه‌ن، ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره چاکتر و پاکتره بۆ دلی ئیوه و ئه‌وانێش، بێگومان هیچ کات بۆتان نیه ئازار‌و دڵته‌نگی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا پێش بێنن، هه‌رگز بۆتان نیه هاوسه‌رانی دوای خۆی به هیچ جۆرێك ماره بکه‌ن چونکه ئه‌و کاره‌تان لای خوا زۆر گه‌وره‌یه‌و (زۆر نابه‌جێیه، چونکه ئه‌وان دایکتانن، دایکیش له ڕۆڵه‌ی حه‌رامه).
ئه‌گه‌ر شتێك ده‌رببڕن و ئاشکرای بکه‌ن یان بیشارنه‌وه‌و ده‌ری نه‌بڕن، ئه‌وا بێگومان خوا به هه‌موو شتێك ئاگا‌و زانایه (نهێنی و ئاشکرا لای ئه‌و زاته چوون یه‌که).
لّا جُنَاحَ عَلَيْهِنَّ فِي آبَائِهِنَّ وَلا أَبْنَائِهِنَّ وَلا إِخْوَانِهِنَّ وَلا أَبْنَاء إِخْوَانِهِنَّ وَلا أَبْنَاء أَخَوَاتِهِنَّ وَلا نِسَائِهِنَّ وَلا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ وَاتَّقِينَ اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدًا
↓

(ئافره‌تان) چاوپۆسییان لێده‌کرێت و قه‌یناکا باوانیان بیانبینن، یان کوڕه‌کانی خۆیان، یان براکانیان، یان برازاکانیان، یان خوشکه‌زاکانیان، یان ئه‌و ئافره‌تانه‌یان (که ئیشیان بۆ ده‌که‌ن له ماڵدا)، یان ئه‌وکه‌سانه‌ی که له ماڵه‌کانیاندا ده‌ژین، له خوا بترسن (ئه‌و سنوورانه‌ی که بۆی داناون مه‌یشکێنن)، بێگومان خوا شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه.
إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا
↓

به‌ڕاستی خوا‌و فرێشتهکانی (صلوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش (صلوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن).
إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُّهِينًا
↓

بێگومان ئه‌وانه‌ی ئازاری خوا‌و پێغه‌مبه‌ه‌که‌ی ده‌ده‌ن (مه‌به‌ست ئازاردانی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم) یان ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن و کوفر ده‌که‌ن و جوێنی پێده‌ده‌ن) خوا نه‌فرینی لێکردوون له دونیا‌و قیامه‌تدا سزایه‌کی زۆر خه‌جاڵه‌تئاوه‌رو سه‌رشۆڕکه‌ریشی بۆ ئاماده کردوون.
وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا
↓

ئه‌وانه‌ش که ئازاری پیاوانی ئیماندار‌و ئافره‌تانی ئیماندار ده‌دن بێئه‌وه‌ی تاوانێکیان ئه‌نجامدابێت، ئه‌وانه بوختان و گوناهو تاوانێکی ئاشکرا ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا
↓

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) به هاوسه‌رانت و کچه‌کانت و ئافره‌تانی ئیماندار بڵێ: که به پۆشاکی باڵا پۆش خۆیان داپۆشن ئه‌وه له‌بارترین شته که پێی بناسرێن، تا ئازار نه‌درێن و (توشی گیروگرفت نه‌بن)، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (له که‌م و کووڕی ڕابوردووتان خۆش ده‌بێت).
لَئِن لَّمْ يَنتَهِ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَالْمُرْجِفُونَ فِي الْمَدِينَةِ لَنُغْرِيَنَّكَ بِهِمْ ثُمَّ لا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَا إِلاَّ قَلِيلا
↓

ئه‌گه‌ر دووڕووه‌کان و دڵ بیماره‌کان و پڕوپاگه‌نده‌چیه‌کان له مه‌دینه‌دا کۆڵ نه‌ده‌ن، مۆڵه‌ت و هانی تۆ ده‌ده‌ین که تۆڵه‌یان لێ بسێنیت، (له‌وه‌ودوا زۆربه‌یان ده‌ربه‌ده‌ر بکه‌یت)و که‌مێکیان نه‌بێت له شاردا نه‌میننه‌وه.
(ئه‌وانه) نه‌فرین لێکراون له هه‌رکوێ بژین، ده‌بیت ده‌ستگیر بکرێن و ده‌بێت بکوژرێن، (چونکه له خراپه‌و پیلان و تاوان و کوشتن و دزی و درۆزنی زیاتر هیچیان لێ نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه).
(دژایه‌تی ئه‌و دووڕووانه) له‌به‌رنامه‌ی خوادایه‌و له ڕابوردووشدا ئه‌نجامدراوه، هه‌رگیز گۆڕانکاری نابینی له یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوادا.
يَسْأَلُكَ النَّاسُ عَنِ السَّاعَةِ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ اللَّهِ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ السَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا
↓

خه‌لکی پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ڕۆژی قیامه‌ت (که‌ی به‌رپا ده‌بێت) پێیان بڵێ: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر: (کاتی به‌رپابوونی) هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێ، جا تۆ چووزانی له‌وانه‌یه ڕۆژی قیامه‌ت زۆر نزیکیش بێت.
بێگومان ئه‌و خوایه نه‌فرینی کردوه له کافره‌کان (له ڕۆژه قیامه‌تیشدا) دۆزه‌خێکی زۆر گه‌رمی بۆ ئاماده کردوون.
بۆ هه‌میشه تیایدا ده‌بێ بژین، له‌وێش نه پشتیوانێك شکده‌به‌ن فریایان بکه‌وێت نه که‌سێك ڕزگاریان بکات.
يَوْمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمْ فِي النَّارِ يَقُولُونَ يَا لَيْتَنَا أَطَعْنَا اللَّهَ وَأَطَعْنَا الرَّسُولا
↓

ڕۆژێك دێت ڕوخساریان ئه‌م دیودیوی پێده‌کرێت له‌ناو ئاگردا (تا چاك ببرژێن و بسوتێن) (به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه ده‌ڵێن): ئای خۆزگه فه‌رمانبه‌رداری خوا بووینایه، گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بووینایه.
(هه‌روه‌ها) ده‌ڵێن: ئێمه ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاغا‌و گه‌وره‌کانمان بووین، هه‌ر ئه‌وان ڕێگه‌و ڕێبازی (ڕاستیان) له ئێمه شێوان و ون کرد (خوا ڕسوایان ده‌کات).
په‌روه‌ردگارا: دووبه‌رابه‌رو دوو جه‌ندابه سزای ئه‌وان بده‌و نه‌فرینێکی زۆر بێئه‌ندازه‌یان لێ بکه.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَكُونُوا كَالَّذِينَ آذَوْا مُوسَى فَبَرَّأَهُ اللَّهُ مِمَّا قَالُوا وَكَانَ عِندَ اللَّهِ وَجِيهًا
↓

ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: وه‌کو ئه‌وانه مه‌بن که ئازاری موسایان دا (تۆمه‌تیان بۆ دروستکرد، بوختانیان بۆ هه‌ڵبه‌ست) خوای گه‌وره‌ش (له‌و تۆمه‌ت و بوختانه‌یان) پاڕاستی و پاکیی ئاشکرا کرد وه ئه‌و لای خوا زۆر به‌ڕێزو ئازیزه.
ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکاربن، هه‌میشه قسه و گوفتاری به‌جێ و به‌سوود بکه‌ن.
يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا
↓

(ئه‌وسا ئیتر) کرده‌وه‌کانتان چاك و به‌جێ و په‌سه‌ند ده‌کات، له گوناهه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بێت، ئه‌وه ئیتر سه‌رکه‌وتن و سه‌رفه‌راز‌یه‌کی بێ ءه‌ندازه‌و بێ سنووری به‌ده‌ست هێناوه.
إِنَّا عَرَضْنَا الأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَن يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الإِنسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولا
↓

ئێمه ئه‌مانه‌تی (عه‌قیده و بیروباوڕ، ئه‌مانتی سه‌رپشکیمان) نیشانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و کێوه‌کان دا، (یاخود پێشنیارمان کرد که ئێوه هه‌ڵگری ئه‌م ئه‌مانه‌ته بن)، به‌ڵام هه‌مووان ده‌ستیان پێوه‌ناو ترسان لێی (هه‌ر پێیان چاك بوو ئاوا (مسیر بن، سه‌رپشك نه‌بن) که‌چی ئاده‌میزاد هه‌ڵیگرت و گرتیه ئه‌ستۆی، به‌ڕاستی زۆر سته‌مکار و نه‌فام بوو (ئه‌گه‌ر زۆرینه ڕه‌چاو بکه‌ین).
لِيُعَذِّبَ اللَّهُ الْمُنَافِقِينَ وَالْمُنَافِقَاتِ وَالْمُشْرِكِينَ وَالْمُشْرِكَاتِ وَيَتُوبَ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا
↑

تا خوا سزای پیاوان و، وه ئافره‌تانی دووڕوو، وه هاوه‌ڵپه‌رستان له پیاوان و له ئافره‌تان بدات، هه‌روه‌ها ته‌وبه‌و په‌شیمانی له پیاوان و ئافره‌تانی ئیماندار وه‌رده‌گرێت، بێگومان خوای گه‌وره (بۆ ئه‌وان) زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و میهره‌بانه.