كوردی
Sorah Ar-Ra'd ( The Thunder )
Verses Number 43
المر تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ وَالَّذِيَ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ الْحَقُّ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يُؤْمِنُونَ
↓

سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده، ئه‌وه‌ی له‌م کتێبه‌دا هه‌یه ئایاته‌کانی قورئانی پیرۆزه و ئه‌وه‌ی که له سه‌رانسه‌ری ئه‌م قورئانه‌دا بۆ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم دابه‌زێنراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، ڕاستی و حه‌قیقه‌ته، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕ ناهێنن.
اللَّهُ الَّذِي رَفَعَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي لأَجَلٍ مُّسَمًّى يُدَبِّرُ الأَمْرَ يُفَصِّلُ الآيَاتِ لَعَلَّكُم بِلِقَاء رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ
↓

خوا ئه‌و زاته‌یه که به‌چاوی خۆتان ده‌بینن چۆن ئاسمانه‌کانی به‌بێ کۆڵه‌که و ستوون به‌رز کردۆته‌وه و ڕایگرتووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (ئه‌ڵبه‌ته چونیه‌تی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مه‌لیك پرسیووه، له وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چونیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، خۆر‌و مانگیشی ڕام هێناوه، هه‌ر یه‌که‌یان له چه‌رخ و خۆلی خۆیدا بێ وچان تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌سوڕێنه‌وه، هه‌ر ئه‌و زاته کاروباری جیهان هه‌ر هه‌مووی به‌ڕێ ده‌کات و ڕێکی ده‌خات، هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌کانی قورئان به‌وردی و دوور‌و درێژی ده‌خاته به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له به خزمه‌ت گه‌یشتن و ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای په‌روه‌ردگارتان (بۆ لێپرسینه‌وه).
وَهُوَ الَّذِي مَدَّ الأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنْهَارًا وَمِن كُلِّ الثَّمَرَاتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ
↓

هه‌ر ئه‌و زاته‌شه که زه‌وی پان و به‌رین کردوه و (هه‌رچه‌نده له شێوه‌ی گۆدایه)، که‌ژو چیا‌و ڕووباری زۆری تێدا دابین کردووه، له هه‌موو به‌رو بوومێك جووتی فه‌راهه‌م هێناوه له هه‌ردوو جۆره، شه‌وی والێکردووه که ڕۆژ داپۆشێت، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك بیربکه‌نه‌وه.
وَفِي الأَرْضِ قِطَعٌ مُّتَجَاوِرَاتٌ وَجَنَّاتٌ مِّنْ أَعْنَابٍ وَزَرْعٌ وَنَخِيلٌ صِنْوَانٌ وَغَيْرُ صِنْوَانٍ يُسْقَى بِمَاء وَاحِدٍ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَى بَعْضٍ فِي الأُكُلِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ
↓

له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی پارچه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه له پاڵ یه‌کدا (که کارکردیان هه‌یه له‌سه‌ر چۆنێتی و به‌رهه‌می ڕووه‌ك، جگه له‌وه‌ی جیاوازیان نیشانه‌ن بۆ کانزا جۆراو جۆره‌کان)، هه‌ره‌ها باخی ڕه‌زی ترێ، کشتوکاڵی هه‌مه جۆر له دانه‌وێڵه و بێستانه‌کاندا، دارخورمای یه‌ك قه‌دو دوو قه‌د، هه‌موو ئه‌مانه به‌یه‌ك ئاو ئاودێر ده‌کرێن و له یه‌ك جۆر ئاو ده‌خۆنه‌وه (به‌ڵام سه‌وئه‌نجام ئه‌و هه‌موو به‌روبومه جیاوازه له قه‌باره‌و تام و بۆن و ڕه‌نگ و شێوازدا، په‌یدا ده‌بن) و هه‌ندێکیانمان له هه‌ندێکی تر بۆ خۆراکی ئاده‌میزاد نازدارتر و په‌سه‌ندتر کردووه، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌شدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و ژیری خۆیان بخه‌نه‌کار.
وَإِن تَعْجَبْ فَعَجَبٌ قَوْلُهُمْ أَئِذَا كُنَّا تُرَابًا أَئِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ أُوْلَئِكَ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمْ وَأُولَئِكَ الأَغْلالُ فِي أَعْنَاقِهِمْ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ
↓

خۆ ئه‌گه‌ر تۆ به‌شتێك سه‌رسام بیت و پێت سه‌یربێت، ئه‌وه قسه‌ی بێ باوه‌ڕان جێگه‌ی سه‌رسامییه که ده‌ڵێن: ئایا کاتێك بووینه‌وه به خاك و خۆڵ، سه‌رله‌نوێ ئایا زیندوو ده‌کرێینه‌وه‌و دروست ده‌بینه‌وه؟ ئا ئه‌وانه (که ئه‌و قسه‌یه ده‌که‌ن) ئه‌وانه‌ن که بێ باوه‌ڕ بوون به په‌روه‌ردگاریان، ئا ئه‌وانه زنجیره‌کان له گه‌ردنیاندان و ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و هه‌میشه ده‌بێ تیایدا بمێنه‌وه.
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالسَّيِّئَةِ قَبْلَ الْحَسَنَةِ وَقَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِمُ الْمَثُلاتُ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍ لِّلنَّاسِ عَلَى ظُلْمِهِمْ وَإِنَّ رَبَّكَ لَشَدِيدُ الْعِقَابِ
↓

(لار‌و وێری خوانه‌ناسان گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك که): په‌له‌ت لێده‌که‌ن له پێشهاتنی به‌ڵاو ناخۆشی پێش ئه‌وه‌ی داوای چاکه و خۆشی بکه‌ن، له‌کاتێکدا بێگومان له پێشینانه‌وه نموونه‌ی تیاچوون و ڕیسوا بوونی خوانه‌ناسان تێپه‌ڕ بووه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم)خاوه‌نی چاوپۆشی و لێخۆشبوونه بۆ خه‌ڵکی، سه‌ره‌ڕای سته‌میان (ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان و خواناسی)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر تۆڵه سێنه‌رێکی به‌هێزه (له‌و که‌سانه‌ی که دژایه‌تی به‌رنامه به نرخه‌که‌ی ده‌که‌ن.
وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُواْ لَوْلا أُنزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ إِنَّمَا أَنتَ مُنذِرٌ وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ
↓

ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆ به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری (که پێغه‌مبه‌ری خوایه) بێگومان، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) تۆ ته‌نها ترسێنه‌رو بێدارکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌یت، بۆ هه‌ر میلله‌تێك پێغه‌مبه‌رو چاوساغ و ڕێپیشانده‌رێك هه‌یه.
اللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنثَى وَمَا تَغِيضُ الأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ وَكُلُّ شَيْءٍ عِندَهُ بِمِقْدَارٍ
↓

خوا چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی هه‌موو مێینه‌یه‌ك چی له سکیدا هه‌ڵگرتووه (نێره یان مێ، ته‌واوه، یان ناته‌واو، ڕه‌نگی ڕووخساری، قه‌باره‌ی.... تد) هه‌روه‌ها ده‌زانێت به‌وه‌ش که ده‌پوکێته‌وه‌و له‌بار ده‌چێت و به‌وه‌ش که زیاد ده‌کات و گه‌وره ده‌بێت، هه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته به‌ئه‌ندازه و پێوانه‌یه.
ئه‌و زاته زانای نهێنی و شاراوه‌کانه هه‌روه‌ها زانای ئاشکراو بینراوه‌کانیشه، زاتێکی زۆر گه‌وره‌و به‌شکۆو بڵندو پایه‌داره.
سَوَاء مِّنكُم مَّنْ أَسَرَّ الْقَوْلَ وَمَن جَهَرَ بِهِ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍ بِاللَّيْلِ وَسَارِبٌ بِالنَّهَارِ
↓

چونیه‌که لای ئه‌و زاته، ئه‌گه‌ر که‌سێکتان قسه بشارێته‌وه، یان بیڵێت و ئاشکرای بکات، هه‌روه‌ها ئاگاداری ئه‌و که‌سه‌یه که له تاریکی شه‌ودا خۆی ده‌شارێته‌وه، ئه‌وه‌ش که به‌ڕۆژدا ده‌ڕواو ئاشکراو دیاره.
لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِّن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلاَ مَرَدَّ لَهُ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَالٍ
↓

بۆ خوا هه‌یه فریشته‌ی بێ شومار که به نۆره به‌دوای یه‌کدا دێن تا چاودێری ئاده‌میزاد بکه‌ن له به‌رو پشت و له هه‌موو لایه‌که‌وه بیپارێزن به فه‌رمانی خوا، بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قه‌وم و گه‌لێك ناگۆڕێت (له خۆشیه‌وه بۆ ناخۆشی، یان له زه‌لیلیه‌وه بۆ سه‌ربه‌رزی، یان له گرانیه‌وه بۆ هه‌رزانی)هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یکه‌ن، کاتێکیش خوا بیه‌وێت به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر هه‌ر میلله‌تێکدا بهێنێت (له ده‌رئه‌نجامی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیان)، ئه‌وه هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ری بگرێت، هیچ که‌سیش ناتوانێت جگه له خوا فریایان بکه‌وێت و ڕزگاریان بکات.
خوا ئه‌و زاته‌یه که هه‌وره بروسکه‌تان نیشان ده‌دات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ترس‌دا (به‌هۆی ڕووناکی به‌هێزو ده‌نگی سامناکی، که ده‌وریان هه‌یه له به‌پێز کردنی خاکی زه‌وی و ته‌قاندنه‌وه‌ی تۆوه‌کاندا) هه‌روه‌ها ئومێد و هیوا به‌خشیشه (به ساڵێکی پڕ به‌ره‌که‌ت)، هه‌ر ئه‌و زاته هه‌وری قورس و سه‌نگین و ئاودار به‌دی ده‌هێنێت.
وَيُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلائِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِ وَيُرْسِلُ الصَّوَاعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَاء وَهُمْ يُجَادِلُونَ فِي اللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ الْمِحَالِ
↓

هه‌وره تریشقه (به‌ده‌نگی گه‌وره و سامناكی) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی (به‌دیهێنه‌ری ده‌کات) و فریشته‌کانیش له ترسی ئه‌و زاته (سه‌ر گه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، هه‌روه‌ها (جاری وا هه‌یه) هه‌وره بروسکه ده‌نێرێت و ده‌یماڵێت به‌که‌سێکدا که خوا ویستی له‌سه‌ره و ڕۆژی ته‌واو بووه (جا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه به‌هێزه‌دا) ئه‌وانه هه‌ر له ده‌مه‌ده‌مێ و مشتومڕدان ده‌رباره‌ی خوا (دوور له بنه‌مای زانستی) له‌کاتێکدا ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی زۆر به‌هیزه‌و تۆڵه‌سه‌ندنی (له خوانه‌ناسان) توند‌و تیژه.
لَهُ دَعْوَةُ الْحَقِّ وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ لاَ يَسْتَجِيبُونَ لَهُم بِشَيْءٍ إِلاَّ كَبَاسِطِ كَفَّيْهِ إِلَى الْمَاء لِيَبْلُغَ فَاهُ وَمَا هُوَ بِبَالِغِهِ وَمَا دُعَاء الْكَافِرِينَ إِلاَّ فِي ضَلالٍ
↓

هه‌ر بۆ خوایه بانگه‌وازی حه‌ق و ڕاستی، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی هاناو هاوار بۆ که‌سێکی تر ده‌به‌ن جگه له‌و زاته، هاوار لێکراوان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هانایانه‌وه نایه‌ن و وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، مه‌گه‌ر وه‌کو که‌سێك (تینووی بێت له دووره‌وه) ده‌سته‌کانی درێژه بکات بۆ ئاو تا بیگه‌یه‌نێته ده‌می، که‌چی بێسووده‌و ناگاته ده‌می، بێگومان دوعا نزای بێ باوه‌ڕان ته‌نها له‌ناو تاریکی و گومڕایدایه و هیچی تر نی یه.
وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَظِلالُهُم بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ
↓

هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان بێ یان به ناچاریی سوژده بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ده‌به‌ن هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌کانیاندا له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا.
قُلْ مَن رَّبُّ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ قُلِ اللَّهُ قُلْ أَفَاتَّخَذْتُم مِّن دُونِهِ أَوْلِيَاء لاَ يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ نَفْعًا وَلاَ ضَرًّا قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الأَعْمَى وَالْبَصِيرُ أَمْ هَلْ تَسْتَوِي الظُّلُمَاتُ وَالنُّورُ أَمْ جَعَلُواْ لِلَّهِ شُرَكَاء خَلَقُواْ كَخَلْقِهِ فَتَشَابَهَ الْخَلْقُ عَلَيْهِمْ قُلِ اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ
↓

(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به خوانه‌ناسان) بڵێ: کێ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه؟ (ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ ده‌نگ بوون) تۆ بڵێ: الله په‌روه‌ردگاریانه، (چونکه ئه‌وانه که‌ڕ کوێرو ڵاڵن له‌وانه‌یه دان به‌و ڕاستیه‌دا نه‌نێن) پاشان پێیان بڵێ: ئایا ڕه‌وایه جگه له‌و خوایه پشت به شتانی تر ببه‌ستن و بیانکه‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویست، که ئه‌وانه ته‌نانه‌ت بۆ خۆشییان قازانج و زه‌ره‌ریان به‌ده‌ست نیه؟! هه‌روه‌ها بڵێ: باشه ئاخر کوێر و چاوساغ وه‌ك یه‌کن؟! تاریکی و ڕووناکی چوونیه‌کن؟! (دیاره خوانه‌ناسی و بێ دینی کوێری و تاریکیه، ئیمان و باوه‌ڕو خواناسیش چاو ساغی و ڕووناکیه)، به‌ڵکو چه‌ند هاوبه‌شێکیان داناوه بۆ خوا، که‌شتیان دروستکردووه وه‌ك دروستکراوه‌کانی خوا‌و جا دروستکراوه‌که‌یان لێ شێواوه، پێیان بڵێ: الله به‌دیهێنه‌رو دروستکاری هه‌موو شتێکه و ئه‌وزاته تاکوته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و به‌هێزو به توانایه.
أَنزَلَ مِنَ السَّمَاء مَاء فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌ بِقَدَرِهَا فَاحْتَمَلَ السَّيْلُ زَبَدًا رَّابِيًا وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِي النَّارِ ابْتِغَاء حِلْيَةٍ أَوْ مَتَاعٍ زَبَدٌ مِّثْلُهُ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْحَقَّ وَالْبَاطِلَ فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاء وَأَمَّا مَا يَنفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الأَرْضِ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الأَمْثَالَ
↓

هه‌ر ئه‌و زاته له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و دۆڵ و نشێوه به‌هۆی ئه‌و بارانه پڕ ده‌بن (ئینجا لافاوێك دروست ده‌بێت)، ئه‌و لافاوه کهف و کوڵی به‌رز هه‌ڵگرتووه، (ئه‌مه نموونه‌ی یه‌که‌می حه‌ق و ناحه‌قه، بۆ نمونه‌ی دووه‌م ده‌فه‌رمووێت) هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و کانزایانه‌ی که ئاگری تێبه‌رده‌ده‌ن و ده‌یتوێننه‌وه به‌ئاگر بۆ دروستکردنی خشڵ وه‌کو (ئاڵتوون و زیوو پلاتین) یاخود بۆ پێویستی تر (وه‌کو ئاسن و مس و قوڕقوشم) کهف و کوڵ دروست ده‌بێت وه‌ك کهف و کوڵی سه‌ر ئاوه‌که، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه ده‌هێنێته‌وه بۆ حه‌ق و ناحه‌ق، بۆ ڕاست و ناڕاست، جا ئه‌وه‌ی کهف و کوڵه وبێسوود و بێ که‌ڵکه ده‌ڕوات و ده‌پوکێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سوود به‌خش و به‌که‌ڵکه بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه جۆراوجۆره‌کان ده‌هێنێته‌وه، (دیاره که به‌تاڵ و ناحه‌قی کهف و کوڵن و ته‌مه‌ن کۆتان، حه‌ق و ڕاستیش ئاوه پاکه‌که‌یه‌و و کانزا به‌سووده‌کانن ده‌مێننه‌وه له زه‌ویدا).
لِلَّذِينَ اسْتَجَابُواْ لِرَبِّهِمُ الْحُسْنَى وَالَّذِينَ لَمْ يَسْتَجِيبُواْ لَهُ لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِي الأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لافْتَدَوْا بِهِ أُوْلَئِكَ لَهُمْ سُوءُ الْحِسَابِ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمِهَادُ
↓

(هه‌ڵویستی ئه‌و خه‌ڵکه له به‌رامبه‌ر بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه دوو جۆره) بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه چوون، هه‌موو خۆشی و شادی و کامه‌رانی و ئاسووده‌ییه‌کان بۆ ئاماده‌یه، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یه‌وه نه‌چوون، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو شتێك بن له زه‌ویداو ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وه ده‌یانکرده قوربانی خۆیان، له پێناوی ڕزگاری خۆیاندا ده‌یانبه‌خشی، (چونکه) ئا ئه‌و جۆره که‌سانه به خراپترین شێوه حسابیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، سه‌رئه‌نجامیش، جێگه‌یان دۆزه‌خه، ئای که شوێنێکی خراپه.
أَفَمَن يَعْلَمُ أَنَّمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَبِّكَ الْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَى إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُوْلُواْ الأَلْبَابِ
↓

جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که دڵنیایه و ده‌زانێت بێگومان ئه‌م قورئانه‌ی که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت دابه‌زێنراوه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که کوێره له ئاستیدا؟، به‌ڕاستی هه‌ر خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان له‌ڕاستی تێده‌گه‌ن و تێده‌فکرن.....
ئه‌و که‌سانه‌ن وه‌فا ده‌که‌ن و به‌ئه‌مه‌کن له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌وه که هه‌یانه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگارداو، ئه‌و په‌یمانه‌ش ناشکێن و به‌ڵێن هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه....
وَالَّذِينَ يَصِلُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ وَيَخَافُونَ سُوءَ الْحِسَابِ
↓

ئه‌وانه‌شن که هه‌رچی خوا فه‌رمانی به گه‌یاندنی داوه ده‌یگه‌یه‌نن و به‌دڵ له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (نه‌وه‌کو لێیان بره‌نجێت) و له لێپرسینه‌وه‌و حسابی توند و تیژی قیامه‌تیش سڵ ده‌که‌نه‌وه.
وَالَّذِينَ صَبَرُواْ ابْتِغَاء وَجْهِ رَبِّهِمْ وَأَقَامُواْ الصَّلاةَ وَأَنفَقُواْ مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلانِيَةً وَيَدْرَؤُونَ بِالْحَسَنَةِ السَّيِّئَةَ أُوْلَئِكَ لَهُمْ عُقْبَى الدَّارِ
↓

ئه‌وانه‌شن که دانیان به‌خۆدا گرت و به ئارام بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاریان و نوێژه‌که‌شیان به چاکی ئه‌نجام داوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش که پێمان به‌خشیوون به‌خشیویانه، به‌نهێنی و به ئاشکراو به‌چاکه‌کاری و شێوازی جوان پاڵ به نادروستی و هه‌ڵه و خراپکارایه‌وه ده‌نێن، ئا ئه‌وانه سه‌رئه‌نجامه‌که‌یان ئه‌و خانووبه‌ره (ڕازاوه‌یه‌یه له به‌هه‌شتدا)....
جَنَّاتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا وَمَنْ صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ وَالْمَلائِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِم مِّن كُلِّ بَابٍ
↓

که باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه_ بۆیان ڕازاوه‌ته‌وه، به شادیه‌وه ده‌چنه ناوی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێك چاك و پاك و خواناسه له باووباپیران و هاوسه‌رانیان و نه‌وه‌کانیان، جا فریشته‌کان ده‌چن بۆ سه‌ردانیان له هه‌موو ده‌روازه‌کانه‌وه....
ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت به هۆی خۆگرتنتانه‌وه (له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی ژیان، له‌به‌رامبه‌ر گاڵته‌جاڕیی خوانه‌ناسان...) که‌وابوو ئای چه‌نده جێگه و ڕێگه‌یه‌کی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگه‌ر کرد.
وَالَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الأَرْضِ أُوْلَئِكَ لَهُمُ اللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوءُ الدَّارِ
↓

(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خوا ده‌شکێنن دوای ئه‌وه‌ی که پێشتر توند‌و تۆڵ بوو (له سه‌روو هه‌موویانه‌وه په‌یمانی فیتره‌ت و به‌ندایه‌تی)، هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌کیش خوا فه‌رمانیدا به‌گه‌یاندنی ئه‌وان ده‌یبڕن و ده‌یپچڕێنن، هه‌روه‌ها تۆوی فه‌سادو گوناهو تاوان ده‌چێنن له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه نه‌فره‌ت و خه‌شمی خوایان له‌سه‌ره‌و هه‌روه‌ها جیگه و ڕێگه‌ی ناخۆش و ناله‌بار (له‌دۆزه‌خدا) بۆ ئه‌وان هه‌یه.
اللَّهُ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاء وَيَقْدِرُ وَفَرِحُواْ بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا فِي الآخِرَةِ إِلاَّ مَتَاعٌ
↓

هه‌ر خوایه، ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و ته‌نگ و که‌می ده‌کاته‌وه (به‌شێوه‌یه‌ك که حیکمه‌ت و دانای تێدا به‌دی ده‌کرێت) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی دڵخۆشن به‌ژیانی دنیا، له‌کاتێکدا که ژیانی دنیا له به‌رامبه‌ر ژیانی قیامه‌ته‌وه (له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا) ته‌نها ڕابواردنێکی که‌م نه‌بێت هیچی تر نی یه.
وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُواْ لَوْلاَ أُنزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ قُلْ إِنَّ اللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاء وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ
↓

خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی موعجیزه‌یه‌ك بۆ محمد صلی الله علیه وسلم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری، (به‌مه‌رجێك_موعجیزه_ هیچ کات نه‌بووه‌ته هۆی ئیمان هێنانی خه‌ڵکی، به‌ڵکو بیانویه‌که و هه‌میشه خوانه‌ناسان وڕکیان لێ گرتووه) تۆش پێیان بڵێ: به‌ڕاستی خوا، هه‌رکه‌سێك که‌بیه‌وێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات، له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ڕوو له په‌یامه‌که‌ی ده‌که‌ن و به‌ندایه‌تی ده‌که‌ن و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای...
الَّذِينَ آمَنُواْ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللَّهِ أَلاَ بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ
↓

ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هیناوه‌و دڵ و ده‌روونیان ئارام ده‌بێت به قورئان و په‌یامه‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار، ئاگاداربن دڵه‌کان: هه‌ر به قورئان و یادی خوا‌و (پاپه‌ندبوون به ئاینه‌که‌یه‌وه) خۆشنوود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه.
ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان هیناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌تی جوان و ڕازاوه و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش بۆیان ئاماده‌یه.
كَذَلِكَ أَرْسَلْنَاكَ فِي أُمَّةٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهَا أُمَمٌ لِّتَتْلُوَ عَلَيْهِمُ الَّذِيَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَهُمْ يَكْفُرُونَ بِالرَّحْمَنِ قُلْ هُوَ رَبِّي لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ مَتَابِ
↓

ئا به‌و شێوه‌یه تۆمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر ئوممه‌تێك که پێش ئه‌مان میلله‌تانی تریش هه‌بوون، تا ئه‌م قورئانه‌ی که به‌وه‌حی بۆمان ڕه‌وانه کردویت به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه، که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕ به‌خوای میهره‌بان ناهێنن، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ بڵێ: ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری منه و بێجگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، من هه‌ر پشتم به‌و زاته به‌ستووه، گه‌ڕانه‌وه‌شم هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
وَلَوْ أَنَّ قُرْآنًا سُيِّرَتْ بِهِ الْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ الأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ الْمَوْتَى بَل لِّلَّهِ الأَمْرُ جَمِيعًا أَفَلَمْ يَيْأَسِ الَّذِينَ آمَنُواْ أَن لَّوْ يَشَاء اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعًا وَلاَ يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُواْ تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُواْ قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًا مِّن دَارِهِمْ حَتَّى يَأْتِيَ وَعْدُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لاَ يُخْلِفُ الْمِيعَادَ
↓

خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له جیاتی ئه‌م قورئانه، خوا قورئانێکی ڕه‌وانه بکردایه که کێوه‌کان پێی بڕۆشتنایه، یان زه‌وی پێ هه‌ڵکه‌نرایه و له‌ت بکرایه، یان مردووه‌کانی پێ بهاتایه قسه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکرایه، خوانه‌ناسان هه‌ر بڕوایان نه‌ده‌هێنا، به‌ڵام دڵنیابن که هه‌موو کارێك و هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه، باشه، ئایا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه نا‌ئومێد نه‌بوون (له بێ دین و خوانه‌ناسان، خۆ هیدایه‌ت به زۆر نیه؟) جا ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه هه‌موو خه‌ڵکی ناچار ده‌کرد که هیدایه‌ت وه‌ربگرن (خوانه‌ناسان وه‌نه‌بێت ژیانی دنیا به‌خۆشی به‌رنه سه‌ر، به‌ڵکو) به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌ڵای سه‌خت و ناخۆشیان تووش ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و کار‌و پیشه‌یه‌وه که ئه‌نجامیان داوه، یاخود ئه‌و به‌ڵا سه‌ختانه له نزیك ماڵهکانیانهوه داده‌به‌زێت و سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌تا به‌ڵێنی خوا دێته دی، به‌ڕاستی خوا په‌یمانی ناشکێنێت و ده‌یهێنێته دی.
وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَأَمْلَيْتُ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ
↓

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر خوا نه‌ناسان گاڵته ده‌که‌ن به تۆ یان به ئایینه‌که‌ی تۆ، خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی گاڵته‌کراوه به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش، جا من ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تمدا به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون پاشان خه‌شم و قینی خۆمم لێگرتن، جا چۆن تۆڵه‌یه‌ك بوو تۆڵه‌که‌م؟ (له مێژوو بپرسه و سه‌رنجی ئاسه‌واریان بده)!
أَفَمَنْ هُوَ قَائِمٌ عَلَى كُلِّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ وَجَعَلُواْ لِلَّهِ شُرَكَاء قُلْ سَمُّوهُمْ أَمْ تُنَبِّئُونَهُ بِمَا لاَ يَعْلَمُ فِي الأَرْضِ أَم بِظَاهِرٍ مِّنَ الْقَوْلِ بَلْ زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ مَكْرُهُمْ وَصُدُّواْ عَنِ السَّبِيلِ وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ
↓

جا ئایا ئه‌و زاته‌ی که سه‌رپه‌رشتیاری کار‌و کرده‌وه‌ی هه‌موو که‌سێك و ده‌زانێت چیان کردووه (وه‌کو په‌رستراو و بته‌کانی تر وایه که خه‌ڵکی هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن؟)، له‌گه‌ڵ گه‌ورویی و باڵاده‌ستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌دا نه‌فامان شه‌ریکیان بۆ خوا بڕیارداوه، تۆش بڵێ: ئاده‌ی ئاوی ئه‌و بت و هاوه‌ڵانه‌م بۆ بنێن که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن؟ یاخود (به‌هه‌موو عه‌قلێکیانه‌وه) ده‌تانه‌وێت خوا ئاگادار بکه‌نه‌وه به‌شتێك که ئه‌و زاته نایزانێت له زه‌ویدا؟!!، یان هه‌ر ئه‌تانه‌وێت ئاگاداری بکه‌نه‌وه به‌قسه‌ی سه‌رزاره‌کیتان، نه‌خێر ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه که فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه و له ڕێبازی ڕاست وێڵ کراون، جا هه‌ر که‌س به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی خراپیه‌وه ڕێبازی خوا ون بکات، ئیتر که‌س نیه هیدایه‌تی بدات.
لَّهُمْ عَذَابٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَعَذَابُ الآخِرَةِ أَشَقُّ وَمَا لَهُم مِّنَ اللَّهِ مِن وَاقٍ
↓

ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا تووشی سزایه‌کیان ده‌که‌ین، بێگومان سزای قیامه‌تیشیان سه‌ختتره و هیچ شتێك نیه له سزای خوایی ڕزگاریان بکات و په‌نایان بدات.
مَّثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ أُكُلُهَا دَائِمٌ وَظِلُّهَا تِلْكَ عُقْبَى الَّذِينَ اتَّقَواْ وَّعُقْبَى الْكَافِرِينَ النَّارُ
↓

وێنه‌ی نمونه‌یی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی به‌ڵێن دراوه به پارێزگاران (که جوان و ڕازاوه‌یه) چه‌نده‌ها ڕووبار ڕه‌وان و جاریه (به‌ژێر دره‌خته‌کان و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا)، خواردن و خواردنه‌وه‌ی (ههمهجۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگی) به‌رده‌وامه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ری خۆش و (هه‌وای سازگارو شنه‌ی شه‌ماڵدا) ئه‌وه‌یه سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی له‌توڕه‌یی خوا خۆیان پاڕاست، سه‌ر ئه‌نجامی بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناسانیش ئاگری دۆزه‌خه.
وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَفْرَحُونَ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمِنَ الأَحْزَابِ مَن يُنكِرُ بَعْضَهُ قُلْ إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ وَلا أُشْرِكَ بِهِ إِلَيْهِ أَدْعُو وَإِلَيْهِ مَآبِ
↓

ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی که کتێبی ئاسمانیان پێ به‌خشیوون (شوینکه‌وته‌ی حه‌ق و ڕاستین) دڵخۆش و شادمان ده‌بن به‌و قورئانه‌ی که بۆ تۆ دابه‌زێنراوه، هه‌ندێ گرۆ ده‌سته‌ی تریش هه‌یه ئینکاری هه‌ندێکی ده‌کات.. پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێ دراوه که ته‌نها خوا بپه‌رستم و هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵیشی بۆ بڕیار نه‌ده‌م، هه‌ر بۆ لای ئه‌و خه‌ڵك بانگ بکه‌م، گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
وَكَذَلِكَ أَنزَلْنَاهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم بَعْدَ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِن وَلِيٍّ وَلاَ وَاقٍ
↓

هه‌ر به‌و شێوه‌یه (پێشتر کتێبی ئاسمانیمان به زمانی جۆراو جۆر ڕه‌وانه کردووه) قورئانمان وه‌کو داوه‌رێك به‌عه‌ره‌بیه‌کی پاراو دابه‌زاندووه، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واوت (له‌لایه‌ن خواوه) بۆ هات، ئه‌وه هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای خوا بتپارێزێت.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلاً مِّن قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجًا وَذُرِّيَّةً وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِيَ بِآيَةٍ إِلاَّ بِإِذْنِ اللَّهِ لِكُلِّ أَجَلٍ كِتَابٌ
↓

سوێند به‌خوا بێگومان پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی ترمان ڕه‌وانه کردووه و هاوسه‌رو نه‌وه‌شمان پێداون، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیش بۆی نه‌بووه به‌ویستی خۆی موعجیزه نیشان بدات ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر نه‌بووبێت، بۆ هه‌موو کار‌و ڕووداوێکیش بڕیارێکی تایبه‌ت هه‌یه.
خوا ویستی نه‌مانی له‌سه‌ر هه‌رچییه‌ك بێت، له‌ناوی ده‌بات و ده‌یکوژێنێته‌وه، یان ده‌یهێڵێته‌وه و پایه‌داری ده‌کات، سه‌رچاوه‌ی تۆمارکراوی هه‌موو ڕووداوه‌کان لای ئه‌و زاته‌یه، (یاخود خوا ئایینه پێشووه‌کان له مه‌یداندا ناهێڵێت و دواهه‌مین ئاین و به‌رنامه‌ی که ئایینی ئیسلامه ده‌یچه‌سپێنێت و پایه‌داری ده‌کات).
وَإِن مَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ
↓

جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بده‌ین، یاخود بتمرێنین و سه‌رئه‌نجامی ئه‌وان نه‌بینیت، خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره، لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا نَأْتِي الأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا وَاللَّهُ يَحْكُمُ لاَ مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ وَهُوَ سَرِيعُ الْحِسَابِ
↓

ئایا خوا نه‌ناسان نه‌یانبینیوه، ئێمه چۆن ئه‌م لاو ئه‌و لای زه‌وی که‌م ده‌که‌ینه‌وه (ده‌سه‌ڵاتی خوانه‌ناسان ناهێڵین له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام به‌رنامه و ئوممه‌تی میانه‌ڕه و سه‌ر ده‌خه‌ین) خوا خۆی داوه‌ریی ده‌کات و (گۆڕانکاریه‌کان تاوتۆی ده‌کات)، که‌س ناتوانێت موحاسه‌به‌ی بکات و کۆسپ و ته‌گه‌ره بهێنێته ڕێی وئه‌وزاته زۆر به‌خێراییهه‌موو شتێك تاوتۆی ده‌کات و له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه.
وَقَدْ مَكَرَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ الْمَكْرُ جَمِيعًا يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ وَسَيَعْلَمُ الْكُفَّارُ لِمَنْ عُقْبَى الدَّارِ
↓

بێگومان خوا نه‌ناسان پێش ئه‌مانیش پیلانیان گێڕا، به‌مه‌رجێك پیلانه‌کانیان هه‌ر هه‌مووی لای خوا ڕوون و ئاشکرایه، ده‌زانێت هه‌ر که‌س چی ده‌کات و چی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات، بێ باوه‌ڕ خوانه‌ناسانیش له‌ئاینده‌دا ده‌زانن که سه‌رئه‌نجامی ئه‌م جیهانه و ئه‌و جیهانیش بۆ کێ ده‌بێت.
وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُواْ لَسْتَ مُرْسَلاً قُلْ كَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ
↑

ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: تۆ پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا نیت، له وه‌ڵامیاندا بڵێ: هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان منیش و ئێوه‌شدا، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که شاره‌زای قورئان و کتێبه ئاسمانیه‌کانه.